رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
کوردستان24
K24- هەولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکان، بەڵام تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئەنجام دەدرێن.
لە 14ـی تەمموزی ساڵی 1958، سیستمی حکومڕانی عێراق لە پاشایەتییەوە بۆ کۆماری گۆڕدرا، بەم هۆکارەش، ساڵانە لەو رۆژە لە عێراق، پشووی فەرمییە.
لە ئەنجامی شۆڕشەکە، کە هەندێک کەس بە کودەتا ناوی دەبەن، کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتی ھێنرا و فهرمانڕهوایی کۆماری لە عێراق راگەیەندرا، عەبدولکەریم قاسمیش بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراق له فهرمانڕهوایی كۆماری.
H.J