لە ھەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیر كران
.
K24 – ھەولێر
ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر دوو كەسیان دەستگیر كرد، كە تۆمەتبارن بە دزینی بڕێك پارە و زێڕ.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ھێزەكانیان لە شوقەکانی (MRF) بە کەمتر لە 14 کاتژمێر دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ع.ح.م) و (ر.و.ر) بە تۆمەتی دزینی بڕی 3 ملیۆن دینار و 7 هەزار و 500 دۆلاری ئەمەریكی و بڕێك زێڕ، دەستگیر كرد.
پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كراون و دراونەتە دادگا.