روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
.
K24 – ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی دەنگۆی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك بڵاودەكاتەوە.
دەقی روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی:
ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارى بەرێزەوە پرسیارمان لێدەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێكی بەڕێز، ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەێنین.
یەكەم: هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری نەهاتووە.
دووەم: وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.