روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

.

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی دەنگۆی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك بڵاودەكاتەوە.

دەقی روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی:

ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارى بەرێزەوە پرسیارمان لێدەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێكی بەڕێز، ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەێنین.

یەكەم: هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری نەهاتووە.

دووەم: وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادە نییە  لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.