بۆ یەكەمجار پاڵەوانێتییەكی جیاواز لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت

یانەی شەترەنجی خانزاد بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی و یانەی ئەسپسواری هەولێری نێودەوڵەتی پاڵەوانێتییەكی گەورە بەڕێوە دەبات

كێبڕكێیەكی وەرزشی لە پاڵەوانێتی شەترەنجی خانزاد
كێبڕكێیەكی وەرزشی لە پاڵەوانێتی شەترەنجی خانزاد

یانەی شەترەنجی خانزاد بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی و یانەی ئەسپسواری هەولێری نێودەوڵەتی پاڵەوانێتییەكی شەترەنج بەڕێوە دەبات، ئەم پاڵەوانێتییەكەش بۆ یەكەمجارە بەمشێوازە لە لەسەر ئاستی عێراق بەڕێوە دەچێت.
دكتۆر دڵزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 رایگەیاند زیاتر لە 200 یاریزانی نێودەوڵەتی كوڕ و كچ لە 15 وڵاتی جیاوازن بەشدارن، پاڵەوانێتییەكەش بە بۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی سەركردەی كورد (مستەفا بارزانی)ـییە.
دڵزار حەمەساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد پاڵەوانێتییەكە سبەی هەینی 14/3/2025 بە شێوازی گرووپ دەست پێ دەكات، بە دیاریكراوی لە كاتژمێر 08:30ـی شەو لە یانەی ئەسپسواری هەولێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
پاڵەوانێتییەكە بەسەر دوو گرووپی A و B دابەش دەبێت، گرووپی B یاریزانانی لاوان و كچان لە خۆدەگرێت، پاڵەوانێتییەكەش بە سیستەمی سویسری (فیشەر) بە (9) راوەند بە كاتی (10 خولەك) بە زیادبوونی (10 چركە) بۆ هەر یاریزانێك بەڕێوە دەچێت.