وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 14 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا و 240 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون
نوێترین ئامار
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 14 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 240 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون. هاوكات 115 هاووڵاتی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌شدا 1946 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له سلێمانی زۆرترین حاڵه‌تی مردن تۆمار كراوه، كه 9 حاڵه‌ته له كۆی 14 حاڵه‌تی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
