وه‌زیری ته‌ندروستی: سەرۆکی حکومەت قیدەمێکی بەخشیە ئەو پزیشک و کارمەندانەی نەخۆشەکانی کۆرۆنا چارەسەر دەکەن
پوخته‌ی وته‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی، كۆنفرانسێكی میدیایی له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان سازكرد و له ده‌ستپێكی وته‌كانیدا، سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ به‌خشینی قیدهمێك به هه‌موو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كار ده‌كه‌ن.
پوخته‌ی وته‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی:
* سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆ به‌خشینی قیدهمێك به هه‌موو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كار ده‌كه‌ن.
* وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی سوپاسی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی و پزیشكان ده‌كه‌ین.
* سه‌ری رێز بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
* تا ئێستا 350 كه‌س له كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون.
* داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، تكا ده‌كه‌ین خۆتان بپارێزن و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و خه‌ڵكی كوردستانه.
* خۆشبه‌ختانه ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان چاكبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام زیاتر له چوار هه‌زار حاڵه‌ت له ژێر چاره‌سه‌رن.
* دوو رێنمایی زۆر گرنگ هه‌یه، یه‌كه‌میان دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر و دووه‌میان دانانی ماسكه.
* لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا بڕیاریدا رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وام بن و هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی هۆشیاری ته‌ندروستی راده‌گه‌یه‌نین. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رۆشنبیری و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
* ئه‌م نه‌خۆشییه زۆر ترسناكه بۆ ئه‌وانه‌ی باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.
* لیژنه‌ی باڵا بڕیاریدا به‌رده‌وام بێت له پشتیوانیكردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ دابینكردنی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان. تا ئێستا %95ی پێداویستییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابین كراوون.
* پێدانی سووپاس و پێشخستن بۆ كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی.
* قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكان به‌رده‌وام ده‌بێت.
* بڕیاری كه‌ره‌نتین كردن له ماڵه‌وه ده‌ركرا. هه‌ندێك كه‌س ده‌توانن له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی گه‌شتیارن له ده‌ره‌وه دێنه‌وه ده‌بێت له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كیان نییه، وه‌زاره‌ت رێنمایی پێویستیان بۆ ده‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به نه‌خۆشان نه‌بن و نه‌یه‌نه نه‌خۆشخانه. له لایه‌ن پزیشكانی تایبه‌ته‌وه له ماڵه‌وه چاودێری ده‌كرێن. ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س دڵه‌ڕاوكێیان هه‌بێت له سه‌ردانی نه‌خۆشخانه، پێویست ناكات ئه‌و نیگه‌رانییه‌یان هه‌بێت و دوای تێست كردن ده‌توانن له ماڵی خۆیان بمێننه‌وه و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
* رێنمایی پێویست بۆ گه‌شتكردن و هاتوچۆ له رێی فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌رده‌كرێت.
* ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسیی درووست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
* ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆكاری پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و سزا ده‌بنه‌وه.
* كۆنترۆڵكردنی خاڵه‌كانی پشكنین و ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كرێت.
* رێكاری پێویست بۆ كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌رده‌كرێت.
* له هه‌ڵكشانی دووه‌می كۆرۆنادا دوو ئه‌وه‌نده ژماره‌كان زیادی كردووه. %58ی حاڵه‌ته‌كان نیشانه‌یان هه‌یه و پێویستیان به چاره‌سه‌ر و داخل بوون هه‌یه. ئه‌مه‌ش هه‌مان شه‌پۆلی یه‌كه‌مه، به‌ڵام ئه‌مجاره به هۆی چڕی ڤایرۆسه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ڵكشاوه.
* %5.9ی پشكنینه‌كان پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چن. ستاندهرد كه‌متره له %5 به به‌راورد به %1.6 له سه‌ره‌تای ئه‌و په‌تایه‌دا.
* توانای گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له یه‌كێكه‌وه بۆ 1.7 ه و ئه‌مه‌ش زۆره و له ئاستی ستانده‌ردی جیهانی زیاتره. به پێی پێوه‌ری جیهانی پێویسته 1 بۆ كه‌متر له 1 بێت.
* حاڵه‌ته نوێیه‌كان به شێوه‌یه‌كی توندترن له رووی نیشانه و زیادبوونی رێژه‌ی مردن %3.4 و كتوپڕی حاڵه‌ته‌كان زیاتر بووه.
* پێشبینی ده‌كرێت تا مانگی شوباتی 2021 له هه‌رێمی كوردستان 119 هه‌زار و 487 حاڵه‌تی تووشبوو تۆمار بكرێن. ئه‌و كات پێویستمان به 6 هه‌زار و 30 قه‌ره‌وێڵه ده‌بێت له یه‌ك كاتدا. هه‌روه‌ها پێویستمان به 2 هه‌زار و 500 پشكنین ده‌بێت له رۆژێكدا، واته پێویسته 525 هه‌زار و 742 پشكنین ئه‌نجام بدرێن. هه‌روه‌ها پێویستمان به 716 هه‌زار و 920 كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی كه‌سی ده‌بێت. له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خۆشه‌كان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
* پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان ته‌نیا 2 حاڵه‌تی تووشبوو له نه‌خۆشخانه‌كان مابوون، به‌داخه‌وه باس له نه‌مانی كۆرۆنا ده‌كرا، كۆرۆنا ڤایرۆسه و سووڕی ژیانی هه‌یه. كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان له شوێنێك مانای له‌ناوچوون و كۆتایی ڤایرۆسه‌كه نییه.
* له ئاستی جیهان رێژه‌ی مردن %4.5 و له هه‌رێمی كوردستان %3.5ه و رێژه‌كه كه‌متره، به‌ڵام ئه‌مه له وڵاتێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه جیاوازه. %96ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له هه‌رێم دوای خاوكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بووه.
* زۆر پڕوپاگه‌نده ده‌كرێت له باره‌ی ده‌رمانی رووه‌كی و خواردنه‌وه، جگه له رێنمایی پزیشكی پسپۆڕ و ده‌رمانی رێگه‌پێدراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێویست ناكات هیچ ده‌رمانێك به‌كار بهێنرێت.
* تێستی خێرا بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی كۆرۆنا ناشێت، بۆیه قه‌ده‌غه كراوه.