تووشبوویەکی دیكەی کۆرۆنا لە رانیە گیانی لەدەستدا

.

K24 – رانیە

شەوی رابردوو كەسێكی دیكە لە دەڤەری راپەڕین بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو هاووڵاتییەکی دیكەی سنووری ئیدارەی راپەڕین بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، كە ئافرەتێکی تەمەن  (66 ) ساڵانە و دانیشتووی قەزای رانیەیە.

 تەندروستی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە، کۆچکردو نەخۆشی درێژخایەنی  ھەبوو.

بەگوێرەی ئاماری تەندروستی راپەڕین تائێستا لەو سنوورە 14 كەس بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.