كەشناسی: باران دەبارێت
.
- ھەولێرK24
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری كەمێك باران ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 40 و سلێمانی 39 و لە كەركووك 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەمە ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری كەمێك باران و ھەورەتریشقە ھەیە.



