سەرۆکی حکومەت وێستگەی کارەبای خەبات بە گەڕدەخات

ئەمڕۆ وێستگەی کارەبای خەبات دەخرێتە خزمەت خزمەت هاووڵاتیان

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/14 کاتژمێر 11:00، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، رێوڕەسمی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات بەڕێوەدەچێت.

پێشتر بە هەوڵی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمێکی کۆریای باشوور بۆ بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات هاتنە هەولێر و بە دوو قۆناغ کاریان لەسەر وێستگەکە کردبوو. ئەمەش دوای ئەوەی 40 ملیۆن دۆلار بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکە تەرخانکرا.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە، بە تەواوکردنی کارەکانی وێستگەکە، بڕی 300 مێگاوات کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، کە ئەمەش سوودی بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا نیشتمانی لەم وەرزە گەرمەدا دەبێت.