كاتەكانی پێدانی كارەبا بە ھاووڵاتییان زیاد دەبێت

.

K24 – ھەولێر

وەزیری كارەبای ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەگەڕخستنی وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات، كاتەكانی پێدانی كارەبا بە ھاووڵاتییان بۆ 16 تا 17 كاتژمێر دەبێت.

ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی گوت: "پڕۆژەی وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات 300 مێگاوات كارەبا بەرھەمدەھێنت، بەڕێژەی زیاتر لە 10%ی كارەبای ھەرێمی كوردستان زیاد دەكات، لە قۆناغی یەكەم وەحدەیەكمان خستەگەڕ كە 150 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت، ئەوەی تر دوو رۆژی دیكە دەخرێتەكار".

گوتیشی: "بەو پڕۆژەیە پێدانی كارەبا بە ھاووڵاتییان دەگاتە 16 تا 17 كاتژمێر و تاڕادەیەك كێشەی كارەبا چارەسەر دەبێت و چەندین پڕۆژەی دیكەش لە قۆناغی جێبەجێكردن دان بۆ چارەسەركردنی گرفتی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان".

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 14/7/2020 پڕۆژەی وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات خرایەگەڕ. پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای كۆمپانیاكه‌ش بكه‌ پۆسكۆ و KNOCی كۆریای باشوور و بە سەرپەرشتی وەزارەتی كارەبا بە گوژمەی زیاتر لە 564 ملیۆن دۆلاری جێبەجێكراوە.