مەسرور بارزانی: سەرەڕای دۆخە نالەبارەکان ئێمە لە خزمەتکردن ناوەستین
گەورەترین وێستگەی کارەبای هەڵمی لە خەبات کرایەوە
K24- هەولێر:
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێستگەی 300 مێگاواتی کارەبای هەڵمی لە خەبات بەگەڕخرا و تێیدا سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، سەرەڕای دۆخە سەختەکان، ئێمە لە خزمەت ناوەستین.
لە میانی وەگەڕخستنی وێستگەکە مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دیسان لێره ئاماده‌بووین بۆ به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی هه‌ڵمی خه‌بات، كه لەلایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیای پۆسكۆ و KNOC كۆری جێبه‌جێ كراوه، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 300 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه و به رێژه‌ی 10% كاره‌با زیاد ده‌كات، هاوكات ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور كرد و رایگه‌یاند، هیوادارم به‌یه‌كه‌وه پرۆژه‌ی زیاتر ئه‌نجام بدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌وه دووه‌م پرۆژه‌ی ستراتیژییه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستپێده‌كه‌ین و وه‌گه‌ڕیده‌خه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه، ئێمه به‌رده‌وامین له به‌جێ گه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كانمان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌پێی توانای خۆمان.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌رهه‌می كاره‌با ده‌زانین كه چه‌نده پێویسته بگاته هاووڵاتیان و خاوه‌ن كار و كۆمپانیاكان، بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی و ژێرخانی ئابووری كوردستان.
سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە، راسته وێستگه‌كه هه‌رچه‌نده له خه‌باته، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه، سه‌ره‌ڕای دۆخی سه‌خت، به‌ڵام نه كۆمپانیاكان و نە حكومه‌تیش له جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كه نه‌وه‌ستان.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمه له حكومه‌ت داوامان له وه‌زاره‌تی كاره‌با كردووه پێداچوونه‌وه بە تۆڕه گشتییەکان بکات له به‌شه جیاوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گه‌یاندن و به‌كارهێنانیش، ئه‌ركی زۆریش ده‌كه‌وێته سه‌ر هاووڵاتیان، راسته هاووڵاتیان خاوه‌ن مافن، به‌ڵام ئه‌ركیشیان هه‌یه، یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه به فیڕۆنه‌دانی كاره‌بایه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی رێك كاره‌با به‌كاربهێنین دڵنیام ئه‌نجامی باشی ده‌بێت.
سەرۆکی حکومەت لە درێژەی قسەکانی گوتی: "لە كوردستان هه‌م بەهۆی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی كاره‌با و هه‌م بەهۆی زیادبوونی كارگه‌كان و كۆمپانیاكان، پێداویستی كاره‌با زیاتر بووە، پێشتر پشت به به‌كارهێنانی گازوایل بەستراوە، به‌ڵام ئێستا پشت به گاز ده‌به‌ستین، بۆیه هه‌وڵمانداوه به‌رهه‌می گاز به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر به‌رهه‌م بهێنرێت".