سێ هەزار و 784 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەوە

چارەسەرکراوەکان لە تووشبووان زیاترن

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، سێ هەزار و 784 کەس کۆرۆنایان تێپەڕاندووە و دوو هەزار و 22 کەسیش تووشی کۆرۆنا بوون.

هەروەها، لە ماوەی  24 کاتژمێری رابردوو،  95 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تاکو ئێستا 50 هەزار و 782 کەس چاکبوونەتەوە، 81 هەزار و 757 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و سێ هەزار و 345 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.