لە ترسی كەسوكاری مردووێكی كۆرۆنا خۆی لە نهۆمی سەرەوەی نەخۆشخانە هەڵدایە خوارەوە

بە موعجیزە لە مردن نەجاتی بوو

K24- هەولێر:

بەڕیوەبەری نەخۆشخانەیەكی جەزائیر لە دەست كەسوكاری مردووێكی كۆرۆنا رایكرد و خۆی لە نهۆمی سەرەوەی نەخۆشخانە هەڵدایە خوارەوە.

بەگوێرەی سایتی بەلەدی جەزائیری، محەمەد بوزیاف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال بوتەمر لە شاری بوێرەی جەزائیر لە ترسی كەسوكاری مردووێكی كۆرۆنا رایكرد و خۆی لە نهۆمی سەرەوەی نەخۆشخانەكە هەڵدایە خوارەوە.

وەك ئەو سایتە ئاماژەی پێدا، كەس و كاری ئەو مردووە بەر لە دەرچوونی پشكنینەكان بە تووڕەییەوە فشاریان لە بەڕێوەبەرەكە كردبوو، بۆ ئەوەی تەرمی مردووەكەیان رادەست بكاتەوە.

ئەو سایتە جەزائیرییە ئاشكراشی كرد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە بە موعجیزە لەو خۆ هەڵدانە خوارەوەیە لە مردن نەجاتی بووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند شوێنێكی دەست و قاچی شكاوە و چەندین برینیش لە جەستەی بووە.

H.B