لاڤرۆڤ و ڕۆبیو دوای کۆبوونەوەی سعوودیە هەنگاوەکانی داهاتوو تاوتوێ دەکەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، مارکۆ ڕۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ هاوتا ڕووسیەیەکی سێرگی لاڤرۆڤ،بە تەلەفۆن، هەنگاوی داهاتووی دوای کۆبوونەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا لە سعوودییە، تاوتوێ کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە "ڕۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ بەدواداچوون بۆ کۆبوونەوەکانیان لە سعوودیە، قسەی کرد."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ڕۆبیو و لاڤرۆڤ ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی کارکردن بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا.

لە 18ی شوباتی 2020، لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، کۆبوونەوەیەکی درێژخایەن لە نێوان مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا، لە شاری جددە لە سعوودیە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کرا.

لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە ئاساییکردنەوەی کاری دیپلۆماسی و پرسەکانی هاریکاریی نێودەوڵەتی کرد کە دیارترینیان ڕێگاکانی چارەکردنی قەیرانی ئۆکرانیا بوو.