"هێرشبه‌ره نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا گه‌یشته كه‌ته‌لۆنیا"
له چه‌ند رۆژی داهاتوو له كامپ نوو به میدیاكان ده‌ناسێندرێت
یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌ڕازیلی رایگه‌یاند گوستاڤۆ مایا هێرشبه‌ری لاوی خۆی به بڕی 4.5 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی بارسێلۆنا فرۆشتووه.
له ده‌سپێكی ئه‌مساڵدا یانه‌ی ساوپاوڵۆ پاره‌ی پێشه‌كی 1.5 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی مایا له بارسێلۆنا وه‌رگرتبوو، به‌م شیوه‌یه بارسێلۆنا تا 15ـی ئه‌م مانگه، واته سبه‌ی كاتی هه‌بوو تا به پێدانی باقی پاره‌كه، واته 3.5 ملیۆن یۆرۆ ئه‌م یاریزانه بكڕێت، بارسێلۆناش پێش ئه‌و واده‌یه‌ی پاره‌ی ته‌واوكاری كڕینی ئه‌و یاریزانه‌ی دایه ساوپاوڵۆ، به‌مه‌ش ئێستا ئه‌و یاریزانه هی بارسێلۆنایه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌م یاریزانه گه‌یشتۆته بارسێلۆنا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه ئه‌گه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م یاریزانه به یانه‌یه‌كی دیكه بفرۆشێت، ده‌بێت 30% پاره‌ی فرۆشی گوستاڤۆ به ساوپاوڵۆ بدات..
گوستاڤۆ له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه چووه‌ته یانه‌ی ساوپاوڵۆ و له‌م یانه‌یه‌دا ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كردووه. حه‌فت پاڵه‌وانێتی له‌گه‌ڵ یانه به‌رازیلییه‌كه به‌ده‌ستهێناوه، له ساڵی 2018 و له 36 یاریدا 30 گۆڵی تۆماركردوو.
.jpg)