دیندار زێباری: عێراق هەوڵ نادات کیمیابارانکردنی هەڵەبجە به‌ جینۆساید بناسێنێت

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، دەڵێت: حکوومەتی عێراق تا ئێستا قبووڵی نەکردووە مووچەی شەهیدانە بۆ پێنج هەزار شەهیدی هەڵەبجە دابین بکات.

یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە ساڵی 2013ـەوە پرۆژە یاسای قەرەبووکردنەوەی هەڵەبجە نێردراوە بۆ پەرلەمانی عێراق بەڵام تا ئێستا پەسەند نەکراوە.

سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، حکوومەتی عێراق، تا ئێستا قبوڵی نەکردووە مووچەی شەهیدانە بۆ پێنج هەزار شەهیدی هەڵەبجە دابین بکات.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، ڕاشیگەیاند: عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵ بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەنفال و کیمیابارانی گەلی کورد نادات.

ئەمڕۆ یادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەیە، کە تاوەکوو ئێستاش شوێنەواری ئەو غازە کوشندانەی دژ بە خەڵکی شارەکە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەکار هێنران، هەر بەسەر جەستەی خەڵکەکەوە دیارە و برینی زۆر لە بەرکەوتووانیش ساڕێژ نەبووە و بە دەست ئازارەوە دەناڵێنن.