وەزیری وزەی تورکیا گەیشتە هەولێر

فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەخت.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئالپئاڕسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بە یاوەری باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی باڵا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر.

فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی دەرەوە، ئاماژەی بەوە دا، شاندەکە لەلایەن کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هۆشەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری کاروباری تورکیا لە فەرمانگە پێشوازیان لێکرا.

هاوکات ڕایگەیاند: بڕیارە وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.