مایکل واڵتز: ڕەنگە هێرش بکەینە سەر کەشتی ئێرانی لە کەناراوەکانی یەمەن

مایکل واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەڵێت: ڕەنگە هێرش بکەینە سەر کەشتیەکانی ئێران لە کەناراوەکانی یەمەن، دەشڵێت: کەشتییەکانی ئێران کە زانیاریی هەواڵگریی دەدەنە حووسییەکان، بەشێکن لە ئامانجەکانمان.
ئەمە لە کاتێکدا، ئێستا حووسیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند: کەشتی فڕۆکە هەڵگری( یو ئێس ئێس هاری ترومان)ـی ئەمەریکایان بە 18 مووشەک لە دەریای سوور بە ئامانج گرتووە هەر دوای ئەو هێرشەی ئەمەریکا کردییە سەر حووسیەکان.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ،سێنتکۆم ڕایگەیاند، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی دەست پێ کردووە کە پێکهاتووە لە هێرشی ورد بۆ سەر حووسیەکانی یەمەن، ئەوەش لە پێناو بەرگریی کردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و گەڕمایکل واڵتز: ڕەنگە هێرش بکەینە سەر کەشتی ئێرانی لە کەناراوەکانی یەمەن.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ،سێنتکۆم ڕایگەیاند، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی دەست پێ کردووە کە پێکهاتووە لە هێرشی ورد بۆ سەر حووسیەکانی یەمەن، ئەوەش لە پێناو بەرگریی کردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و گەڕاندنەوەی ئازادی بۆ کەشتیوانان.
ئەنیس ئەسبەحی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حووسییەکان ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی هێرشەکە گەیشتووەتە 31 کەس و 101 دیکەش بریندارن کە زۆربەیان هاووڵاتی سڤیلن لە ژن و منداڵ، ژمارەکەش لە زیاد بووندایە.
هەر ئەمڕۆ، یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، پیتی هێیسس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند: تا وەستاندنی هێرشەکانییەکان، شەڕی حووسییەکان بەردەوام دەبێت و باشترە بۆ ئێران پاشەکشە لە پاڵپشتیکردنی حووسیەکان بکات.
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد، ماوەیەکی زۆرە ئێران پاڵپشتی حووسییەکان دەکات، جەختی لەوە کردەوە، شەڕی حووسییەکان بەبێ وچان بەردەوام دەبێت.گەڕاندنەوەی ئازادی بۆ کەشتیوانان.
ئەنیس ئەسبەحی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حووسییەکان ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی هێرشەکە گەیشتووەتە 31 کەس و 101 دیکەش بریندارن کە زۆربەیان هاووڵاتی سڤیلن لە ژن و منداڵ، ژمارەکەش لە زیاد بووندایە.
هەر ئەمڕۆ، یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، پیتی هێیسس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند: تا وەستاندنی هێرشەکانییەکان، شەڕی حووسییەکان بەردەوام دەبێت و باشترە بۆ ئێران پاشەکشە لە پاڵپشتیکردنی حووسیەکان بکات.
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد، ماوەیەکی زۆرە ئێران پاڵپشتی حووسییەکان دەکات، جەختی لەوە کردەوە، شەڕی حووسییەکان بەبێ وچان بەردەوام دەبێت.