مەسرور بارزانی و ئالپئاڕسڵان بایراکتار پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی تورکیا، هاوڕابوون لە سەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا.

یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئالپئاڕسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاوتوێ کرا.

هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لە سەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئالپئاڕسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بە یاوەری باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی باڵا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر.

فەرمانگەی پەیوەندیییەکان، ڕایگەیاند: بڕیارە وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.