گوندی سۆفیان...درۆنێک بەسەر ئۆتۆمبێلکدا کەوتە خوارەوە

درۆن
درۆن

قایمقامی قەزای دوکان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە گوندی سۆفیانی سەر بە شارەدێی بنگری قەزای دوکان، درۆنێک بەسەر ئۆتۆمبێلکدا کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەو ئۆتۆمبێلەی درۆنەکەی بەسەردا کەوتووەتە خوارەوە، لەماڵێکدا وەستاو بووە، بەڵام بە کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە، ئاگر کەوتووەتەوە، دەشڵێت: تا ئێستا ئاشکرا نەبووە درۆنەکە کەوتووە یاخوود درۆنی خۆکوژی بووە و ئۆتۆمبێلەکەی بەئامانج گرتووە.

قایمقامی قەزای دوکان ئاماژەی بەوەشکرد،  ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە جگە لەزیانی ماددی .