فەرەنسا لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، پێشهاتەکانی ناوچەکە و سووریایان تاوتوێ کرد، بەڵیۆزی فەرەنسا دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان.
يه‌كشه‌ممه 16ـی ئاداری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاريى نێوانيان لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ى ڕەوشی گشتیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى سووريا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا له هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى هه‌ردوولا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی فەرەنسا وێڕاى به‌بيرهێنانه‌وه‌ى قوربانييانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، دووپاتی کردەوە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هه‌ردووكيانى لە پاراستنی سەقامگیری لە ناوچه‌که‌دا کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يان برێم، کونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی کوردستان، ئاماده بوو.