لەسەر گیان لەدەستدانی ژنێك لە كەركووك "بەھۆی نەمانی ئۆكسجینەوە" داوای لێكۆڵینەوە دەكرێت
K24 – ھەولێر
شاندێكی پەرلەمانی عێراق بەدواداچوون لەبارەی گیان لەدەستدانی ژنێك لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كەركووك دەكات، كە تووشی كۆرۆنا ببوو، رایدەگەیەنێت، ئەو ژنە بەھۆی نەمانی ئۆكسجین گیانی لەدەستداوە.
شاندەكەی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "ئهوان گهیشتنه ئهو ئهنجامهی كه ئهو كاره به ئهنقهست كراوه و داوا له وهزارهی ناوخۆی عێراق دهكهن لێكۆڵینهوه له رووداوهكه دهستپێبكهن".
هاوكات بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهركووك وێڕانی سهركۆنهكردنی رووداوهكە، لیژنهیهكی لێكۆڵینهوهی پێكھێناوە.
مونا ئیسماعیل، ژنێکی کوردی دانیشتووی كەركووك بوو، دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا، بەهۆی ئەوەی ئۆکسجینی نەماوە، لە نەخۆشخانە لەبەرچاوی هاوسەرەكەی گیانی لەدەستداوە. تەندروستی کەرکووکیش هاوسەرەکەی بەشکاندنی ئامێرێکی هەناسەدان تۆمەتبار دەكات، بەڵام ئەو رەتیدەکاتەوە.
ئەو رووداوە لەناو خەڵكی كەركووك و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی لێكەوتەوە. هاوسەری مونا ئیسماعیل، بە چاوی پڕ گریانەوە چیرۆكی خۆی و مردنی هاوسەرەكەی لە نەخۆشخانە دەگیڕێتەوە، كە وێڕای گیان لەدەستدانی هاوژینەكەی لەبەر چاوی ئەو، چۆن سووكایەتی پێكراوە و لێپێچینەوەی لەگەڵیدا كراوە و ئەو دەڵێت: تەنیا لەبەر ئەوە بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵیدا كردووە، كە بوتڵێك ئۆكسجینی بۆ هاوسەرەكەی بردووە.