كەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

.

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 و لە دھۆك و سلێمانی 40 و لە كەركووك 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەمە ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە.