54 قوتابی کورد لە رووسیاوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە
K24- مۆسکۆ:
ئەمڕۆ چوارشەممە، 54 قوتابی ھەرێمی کوردستان کە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی رووسیا دەخوێنن، دوای تەواوکردنی خوێندن و چاوەڕوانیەکی زۆر، دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
ھۆشمەند گەردی نوێنەری قوتابیەکان بەکوردستان 24ـی راگەیاند، سەرەتا قوتابییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دادەبەزن، بەڵام نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دوو پاسی بۆ قوتابیەکان ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەیان بۆ ھەولێر و سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، 23 قوتابی دانیشتووی پارێزگای هەولێر، 18 قوتابی دانیشتووی پارێزگای سلێمانی و 9 قوتابیش دانیشتووی پارێزگای دھۆکن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەوڵەکانی خۆی، دەیان قوتابی لە وڵاتانی دەرەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی فڕۆکەخانەکان گەڕاندووەتەوە.