پێشمەرگە رێگە نادات سوپای عێراق لە كفری جێگیر بكرێت
.
K24 - گەرمیان
سوپای عێراق به‌نیازه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له كفری جێگیر بكات و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش رێگه به جێگیربوونی ئه‌و هێزانه نادات.
په‌یامنێری كوردستان24 له گه‌رمیان رایگەیاند، سوپای عێراق به بیانووی له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعش، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له گه‌رمیان و خانه‌قین ده‌ستپێكردووه و به‌نیازیشه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له گوندی كارێزی شارۆچكه‌ی كفری دابمەزرێنێ و ھێزەكانی لەوێ جێگیر بكات.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، سوپای عێراق به‌نیازه هێزه‌كانی له سنووری قه‌زای خانه‌قین و چیای ملواری و ناوچه‌ی كوڵه‌جۆ و سه‌وز بڵه‌خ، جێگیر بكات.
هاوكات هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش رێگه به جێگیربوونی ئه‌و هێزانه نادات و فەرماندەكانی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان هێز له‌و ناوچانه جێگیربكه‌ن، ئه‌وانیش هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه جێگیر ده‌كات.
پێشتر و لە 6/7/2020 سوپای عێراق ھێزێكی بەرەو سنووری كفری بەڕێكرد، بەو ئامانجەی لەوێ جێگیر بكرێن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە رێگری لێ‌كردن و پاشەكشەی پێكردن.