سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ کرد

سەرۆك بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە عێراق،  پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمیان تاوتوێ کرد.
دووشەممە 17ی ئاداری 2025 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئانل بورا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد.
 لە دیدارەكەدا كە ئێرمان تۆپچوو كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و سەردانی وەزیری وزەی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان.
هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.