قایمقامی كەلار كۆرۆنای تێپەڕاند

.

K24 – گەرمیان

دوای ئەوەی قایمقامی قەزای كەلار خۆی و ئەندامانی خێزانەكەی تووشی كۆرۆنابوون رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووە و دوایین پشكنینیان نێگەتیڤ بووە.

شەهاب حاجی ئەحمەد، قایمقامی قەزای کەلار لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "پاش  تووشبوونی خۆم و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەم و پاسەوانەکانم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای 15 رۆژ  لەخۆ کەرەنتینە کردن و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن تیمی پزیشکی نەخۆشخانەی قەڵا پێیان راگەیاندم کە بەندە و ئەندامانی خێزانەکەم نەخۆشییەکەمان تێپەڕاندووە".

قایمقامی قەزای كەلار سوپاس و پێزانین ئاراستەی ئەو كەس و لایەنانە دەكات كە لە كاتی تووشبوونیان بە كۆرۆنا ھاوكاریان كردون  و لە ھەواڵیان پرسیوون.