قایمقامی كەلار كۆرۆنای تێپەڕاند
.
K24 – گەرمیان
دوای ئەوەی قایمقامی قەزای كەلار خۆی و ئەندامانی خێزانەكەی تووشی كۆرۆنابوون رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووە و دوایین پشكنینیان نێگەتیڤ بووە.
شەهاب حاجی ئەحمەد، قایمقامی قەزای کەلار لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "پاش تووشبوونی خۆم و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەم و پاسەوانەکانم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای 15 رۆژ لەخۆ کەرەنتینە کردن و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن تیمی پزیشکی نەخۆشخانەی قەڵا پێیان راگەیاندم کە بەندە و ئەندامانی خێزانەکەم نەخۆشییەکەمان تێپەڕاندووە".
قایمقامی قەزای كەلار سوپاس و پێزانین ئاراستەی ئەو كەس و لایەنانە دەكات كە لە كاتی تووشبوونیان بە كۆرۆنا ھاوكاریان كردون و لە ھەواڵیان پرسیوون.