گوتەبێژی ئاکپارتی: ئەردۆغان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەکات

گوتەبێژی ئاکپارتی، پارتی دەسەڵاتداری تورکیا ڕایگەیاند: ئەردۆغان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ دەکات.
عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی دەڵێت: 21ـی ئادار بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەکەین، بەڵام ئاشکرای نەکرد لە کامە پارێزگا و شاری تورکیا ئەردۆغان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەکات.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمڕالی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.
لە پەیامەکەیدا، عەبدولڵا ئۆجەلان داوای دانانی چەک و خۆ هەڵوەشاندنەوەی لە پارتی کرێکارانی کوردستان کرد بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەربکەوێت.
1ـی ئاداری 2025، ڕۆژنامهی "توركیا"ـی نزیك له پارتی داد و گهشهپێدان (ئاكپارتی) ئاشكرای كرد، پهیامهكهی عهبدوڵڵا ئۆجهلان، ڕێبهری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) بۆ دانانی چهكی پارتهكهی خۆههڵوهشاندنهوهی، چهند جاریك لهلایهن ئاسایشیی توركیاوه پێداچوونهوهی بۆ كراوه.
ئەو پەیامەی گوتەبێژی ئاکپارتی لە کاتێکدایە، فڕۆکەکانی تورکیا دوێنێ یەکشەممە درەنگانی شەو، خێزانێکی جووتیاری کوردیان لە باشووری کۆبانێ بۆردوومانکرد.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەی تورکیاش بۆ ناوچەی نێوان گوندی قومچی و بەرخ بۆتان لە باشووری کۆبانێ ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی شەهیدبوون بەرزبووەوە بۆ 9 کەس کە هەموویان لە یەک خێزانن. دوو کەسی دیکەش لە هەمان خێزان بریندار بوون."