تیشكی خۆر لە كەلار پێنج تۆن خواردن و خواردنەوە لەناودەبات
لیژنە ھاوبەشەكان پشكنینیان بۆ كردووە
K24 – گەرمیان
لە قەزای كەلار پێنج تۆن خواردن و خواردنەوە بەھۆی بەركەوتنی تیشكی خۆر خراپبووە، بۆیە بڕیاردرا لەناوببرێت.
كەلار یەكێكە لەو ناوچانەی ھەرێمی كوردستان لە وەرزی ھاویندا بەراورد بە ناوچەكانی دیكە بەردەوام پلەی گەرمی لە بەرزبوونەوەدایە. ئەمەش كاریگەری كردووەتە سەر خواردن و خواردنەوەی بەردەم دوكانەكان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قایمقامیەتی كەلار، بههۆی دانانی لە بەر تیشکی خۆر، لیژنه هاوبهشهكانی قایمقامیهتی کەلار دهستیان بهسهر زیاتر لە پێنج تۆن خواردن و خواردنەوە داگرتووە.
روونكراوەتەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی کەلار له ئهنجامی سهردانه بهردهوامهكانی لیژنهكان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییهكان، پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمهك و خۆراكه ماددانهی لهلایهن هاووڵاتیانهوه بهكاردههێنرێت لیژنهكه دەستیان گرت بەسەر بڕی زیاتر پێنج تۆن خواردن و خواردنەوە ، كە لە بەر تیشکی خۆر و شوێنی نەشیاو لە ناو کارگەیەکی بلۆک لە نزیک رووباری سیروان دانرابوو.
ئاماژە بەوشكراوە، بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دانانی خواردن و خواردنەوە لەبەر تیشکی خۆر و شوێنی گەرم لە ماوەکی کەمدا تێک دەچێت و بە بەکارھێنانی لە لایەن هاووڵاتییانە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لێدەکرێت.

