ته‌زووی كاره‌با له سێ كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ده‌دات
له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرێك
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو 14 له‌سه‌ر 15/7/2020، له كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرێك له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوور، كاره‌با له سێ كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی داوه.
رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو، ئه‌و كاته‌ی كارمه‌ندانیان سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرێك گه‌وره بوونه له كۆگایه‌كی ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوور، ته‌زووی كاره‌با ئه‌و سێ كارمه‌نده‌ی گرتووه، چونكه كاره‌بای كۆگاكه نه‌بڕابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئاكامدا كارمه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ كوڕی خاوه‌ن كۆگاكه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌یان سووتاوه، به‌هۆی كهوتنهخوارهوهشیان چه‌ند شوێنێكی له‌شیان ئازاری پێگه‌یشتووه، ئێستاش باری ته‌ندروستی یه‌كێك له كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی ناجێگیره و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت.