وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بەخشینی پلازمای خوێن داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنی کەسێکی چاکبووەوە لەم نەخۆشیە.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای دەکات، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بە تووندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.
داواش دەکات، تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوە و 28 رۆژیان تێپەڕکردوە بە سەر یەکەم رۆژی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازما. ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن.