ئه‌مشه‌و شه‌وی شكاندنی گه‌وره‌ترین ریكۆردی مێژوویی ده‌بێت
كریستیانۆ پێویستی به یه‌ك گۆڵه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ریكۆردی مێژوویی تۆمار بكات
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس ئه‌مشه‌و به تۆماركردنی ته‌نیا یه‌ك گۆڵ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره تۆمار ده‌كات و ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا خاوه‌نی ئه‌م ریكۆرده بێت.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی 33ـی سێریا ئه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و ده‌بنه میوانی ساسولۆ.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و یه‌ك گۆڵ له ساسولۆ بكات ده‌بێته خێراترین یاریزان له مێژوودا ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له 3 خولی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا پرێمه‌رلیگ، لالیگا و سێریا ئه‌ی بگه‌یه‌نێته 50 گۆڵ.
پێشتر ئیدین زیكۆی هێرشبه‌ری بۆسنی ئه‌م ریكۆرده‌ی تۆمار كردووه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڤۆڵفسبۆرگی ئه‌ڵمانیا، مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی و رۆمای ئیتاڵیا 50 گۆڵی كرووه، به‌ڵام دۆن له ئێستادا 49 گۆڵی له 59 یاری كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و یه‌ك گۆڵی دیكه بكات ده‌بێته خێراترین یاریزان له مێژوودا كه 50 گۆڵ له هه‌ر 3 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵان له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس 70 یاری كردووه، ته‌نیا ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئه‌یسی میلان ئاندرێ شیڤچینكۆ توانیویه‌تی به 69 یاری 50 گۆڵ له سێریا ئه‌ی بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌مشه‌و ئه‌گه‌ر به‌شداریی له یارییه‌كه بكات و گۆڵێك بكات ئاماره‌كانی له سێریا ئه‌ی ده‌بێته خاوه‌نی 50 گۆڵ له 60 یاری، به‌مه‌ش پێش شیڤچینكۆ و ئیدین دزیكۆ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا له 3 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا به كه‌مترین یاری ده‌گاته 50 گۆڵ.
ئه‌م یارییه‌ی ئه‌مشه‌وی كریستیانۆ له كاتێكدایه، كه یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه له‌م یارییه‌دا له به‌رده‌م مه‌ترسی دایه و ئه‌ركی ئاسان نییه، چونكه ساسولۆ له دوای كه‌ره‌نتینه به‌هێزه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه دوو یارییه له‌سه‌ریه‌ك ده‌یباته‌وه، له یاری رابردوو به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان شكستیان به لازیۆ هێنا.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م یارییه بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی زۆر چاره‌نووسسازه، چونكه له ململانێیه‌كی سه‌ختدایه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ببێته گۆڵكاری خولی ئیتاڵیا و به جیاوازی یه‌ك گۆڵ له چیرۆ ئیمۆبیلی گۆڵكاری خوله‌كه دووره.