ئاگر لە بەندەری بوشەهری ئێران بەربوو
هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە بەردەوامن
K24- هەولێر:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە میدیا ئێرانییەكان گواستییەوە، "ئاگرێكی گەورە لە بەندەری بوشەهری ئێرانی كەوتەوە و بەو هۆیەوە 3 كەشتی كە لە بەندەرەكە لەنگەریان گرتبوو، سووتان".
لەم بارەیەوە ئاژانسی ئێرنای ئێرانی بڵاوی كردەوە، "بەلایەنی كەم 3 كەشتیی لە بەندەرەكە سووتان".
ئاژانسەكە لەسەر زاری جهانگیر دەهگانی، سەرۆكی رێكخراوی قەیرانەكان لە كەرتی بوشەهر گواستییەوە، "ئاگر لە حەوزی درووستكردنی كەشتییەكان بەربووە و هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە بەردەوامن".
جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا هیچ زانیارییەك لە بارەی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بڵاو نەكراوەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، میدیاكان ئاماژە بەوە دەدەن، بەم دواییانە ئاگر لە چەندین شوێنی ئێران بەربووە، دوایین رووداوی لەم جۆرەش تەقینەوەی كۆگای غاز بوو بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی بەرهەمهێنانی گازی شل لە شاری كاویان فریمانی پیشەسازی لە نزیك شاری مەشهەد لە هەرێمی خوراسانی باكووری رۆژهەڵاتی ئێران.
H.B