وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 18 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
238 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 18 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 238 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، له 24 كاتژمێری رابردوودا ئاماره‌كان به‌م جۆره‌ن:
89 كه‌سی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون.
2085 پشكنینی نوێ ئه‌نجامدراون، كه زۆرینه‌یان له هه‌ولێر بوونه و كۆی گشتی 783 پشكنین له هه‌ولێر و به دوای ئه‌ودا 534 پشكنین له دهۆك و له پله‌ی سێیه‌میشدا 465 پشكنین له سلێمانی و له پله‌ی چواره‌میشدا 137 پشكنین له گه‌رمیان و 131 پشكنین له راپه‌ڕین و له هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌نیا 35 پشكنین كراوه.
238 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون. له‌و ژماره‌یه 73یان له هه‌ولێر و 64 له سلێمانی و 45 له گه‌رمیان و 34 له راپه‌ڕین و له دهۆك 9 و له هه‌ڵه‌بجه 13 كه‌سن.
78 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
18 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه زۆرترینیان له سلێمانین و 11 كه‌سن و له هه‌ولێریش 6 كه‌س و له راپه‌ڕین 1 حاڵه‌ت تۆمار كراوه.