پۆلیسی هەولێر دوو دزی دەستگیرکرد

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: دوو تۆمەتباریان بە تاوانی دزیکردن دەستگیر کردووە.
سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو دوو تۆمەتبارە لە کۆگایەکی فرۆشتنی کەلوپەلی ناماڵ و چێشتخانە لە شاری هەولێر. دوو هەزار و 600 دۆلاریان لەگەڵ 9 لاپتۆپ دزیووە.
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە کەمترین کاتدا توانیوویانە شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکەن و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کران و دانیان بە تاوانەکەیاندا نا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئەو تۆمەتبارانە دەستگیرکراون، لە ئێستادا بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.