كازمی: به‌م نزیكانه واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت داده‌نێین
ئه‌ركی حكومه‌ته
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له عێراق ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین.
له وته‌یه‌كدا، كازمی گوتی: پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن كامڵ بكرێت و بنه‌مای پاك و دادپه‌روه‌رانه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دابنرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌م، ئه‌نجامدان و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.