كۆمپانیایهك: عێراق له بواری نهوتدا لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبی و پێنجەمی جیهاندایە

كۆمپانیایهك ئاماژه بهوه دهكات، عێراق له بواری نهوتدا لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبی و پێنجەمی جیهاندایە و یەدەگەکەی بە 145 ملیار بەرمیل مەزەندە دەکرێت.
بە پێی داتاکانی کۆمپانیای گڵۆباڵ فایەر پاوەر (Global Fire Power)، سعوودیە لە ساڵی 2025ـدا لە ڕووی یەدەگی سەلمێنراوی نەوتەوە لە پلەی یەکەمی لیستی وڵاتانی عەرەبیدایە و قەبارەکەی 259 ملیار بەرمیل بووە.
کۆمپانیای گڵۆباڵ فایەر پاوەر ئاماژهی بهوهش كردووه، عێراق لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبی و پێنجەمی جیهاندایە و یەدەگەکەی بە 145 ملیار بەرمیل مەزەندە دەکرێت، دوای ئەویش کوەیت دێت کە یەدەگەکەی 102 ملیار بەرمیله و لە پلەی شەشەمی جیهاندایە.
ڕوونیشی كردووهتهوه، ئیمارات بە یەدەگی 98 ملیار بەرمیل لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبی و حەوتەمی جیهانە، لیبیاش بە یەدەگی 48 ملیار بەرمیل لە پلەی پێنجەمی جیهانیی عەرەبی و پلەی نۆیەمی جیهانی بەدەست هێناوە.
ههروهها جەزائیر بە 12 ملیار بەرمیل لە پلەی شەشەمی وڵاتانی عەرەبیدایه، هاوكات عومان بە یەدەگی 5.4 ملیار بەرمیل لە پلەی حهوتهم دێت.
گڵۆباڵ فایەر پاوەر دهشڵێت، میسر، یەمەن و سووریا لە پلەكانی كۆتایی جیهانی عەرەبیدا بوون و یەدەگهكانیان بریتی بووه له 3.3 ملیار بەرمیل و 3 ملیار بەرمیل و 2.5 ملیار بەرمیل و پلهكانی 26 و 27 و 29ـی جیهانییان گرتووە.