29 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین چاكبوونەوە
تائێستا 99 تووشبوو لەو دەڤەرە چاكبوونەتەوە
K24 - راپەڕین
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین 29 كەسی دیكەی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو سنوورە چاكبوونەوە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین ئاشكرای كرد، 29 حاڵەتی چاکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆمارکران، بەمەش کۆی ژمارەی هاووڵاتیانی چاکبووەوە بوو بە 99 كەس".
تەندروستی راپەڕین داواشی لە هاووڵاتییانی سنورەکە كردووە، خۆیان و ماڵ و منداڵیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و هاوکاریان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە .