گفتوگۆ لەسەر هەناردە کردنەوەی نەوت دەکرێت

چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025، سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆکردن لەبەردەم ئاستەنگەکانی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و گرفتەکانی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت ئەپیکۆر میوانداری وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات.

گوتیشی: دەمانەوێت هۆکارەکانی دواکەوتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بزانین و لەوبارەشەوە پرسیا ئاڕاستەی وەزارەتی نەوت دەکرێت.

 بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق لە پەرلەمان میوانداری دەکرێن پێکهاتووە لە بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت و بەڕێوەبەری بەشی ئابووری و هونەری لە وەزارەت.

بەپێی زانیارییەکانی شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 گوتی: 22 ڕۆژ بەر لە ئێستا وەزیری نەوتی عێراقی لە میانی کۆنفرانسێکدا لە موسڵ ڕایگەیاند، ئەوان ئامادە کاری دەکەن لە ماوەی 24 کاتژمێردا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، بەڵام ماوەی 20 ڕۆژ بەسەریدا تێپەڕیوە تاکوو ئیستا هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستی پێ نەکردووە.

هەروەها ئەوەش لە کاتێکدایە چوار ڕۆژ بەر لە لێدوانەکەی وەزیری نەوتی عێراقی کۆبوونەوەیەک کرا بە ئامادە بوونی هەر یەک لە نوێنەری سۆمۆ لەگەڵ ئەو کۆمپانیانەی لە هەرێمی کوردستان نەوت دەردەهێنن، هاوکات لەگەڵ نوێنەری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا کۆمپانیای ئەپیکۆر ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم ئەو قەرەزانەی لەسەر دەرهێنانەوەی نەوت لە ماوەکانی ڕابردوودا هەیەتی لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان حکوومەتی عێراقی دەبیت وەریبگرێتەوە کە زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە، ڕێککنەکەوتن.