غه‌ززه.. لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا 975 كه‌س كوژراون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزیكه‌ی هه‌زار هاووڵاتیی كه‌رته‌كه كوژراون و سه‌دانیش بریندار بوون.
چوارشه‌ممه، 19ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، 970 هاووڵاتیی كه‌رته‌كه له ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردوودا له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌دان هاووڵاتیی دیكه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا بریندار بوون و ده‌یانیش بزرن و كه‌وتوونه‌ته ژێر پاشماوه‌ی خانوو و باڵاخانه ڕووخاوه‌كان.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه‌وە تاوه‌كوو ئێستا، 49 هه‌زار و 547 هاووڵاتیی كه‌رتی غه‌ززه كوژراون.
بەرەبەیانی سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر سەرتاسەری کەرتی غەززە، ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حەماس، دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ڕفێندراوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بە بنبەست گەیشتن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا زیاتر لە 413 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەیش بریندار بوون.