وه‌رزش دیارده‌یه‌كی پڕ له ركابه‌ری، به‌ڵام بۆ ته‌ندروستی
به‌سوودترین جۆری وه‌رزش له‌م سه‌رده‌مه بزانه
محه‌مه‌د شه‌هدی
هه‌موو جارێ كه له وه‌رزشكردن داده‌بڕێم، خیڕا كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی رووم تێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ڵه‌وی كه دیاردهیهكهی پڕ له نه‌خۆشییه، رووم تێده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هه‌ر كات بمه‌وێت له‌گه‌ڵ كه‌سێك راسته‌وخۆ قسه بكه‌م، ده‌بێت سكمی بۆ بده‌مه‌وه ژوورێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كهمتهرخهمییهم نه‌گات كه له‌حه‌ق خۆم و جه‌سته و ده‌روونم كردوومه.
به‌رده‌وام باسی ئه‌وه ده‌كرێت، وه‌رزش پڕه له چێژ و ركابه‌ری و پاڵه‌ونێتی كه ته‌نانه‌ت سهیركردنهكهشی چێژێكی بێ سنوورت پێ ده‌به‌خشێت. هه‌ر چۆن هانده‌رانی یانه‌یه‌كی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا ده‌ژین و به بردنه‌وه‌یان دڵخۆش و به دۆڕانیشی دڵگرانن. هه‌ر چۆن رۆژ نییه باس له ركابه‌ریی نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆ و مێسی، یان بارسێلۆنا و ریاڵ مه‌درید نه‌كرێت، هه‌ڵبه‌ت له باشووری كوردستان. ئاخر به تێگه‌یشتنی من بێت، سه‌باره‌ت به‌و مشتومڕییهی تۆپی پێ هه‌یه‌تی، ژماره‌ی هانده‌رانی ئه‌م دوو تیپه زۆر زیاترن له یانه‌كانی وه‌كوو بایرن میونشن، یۆڤنتوس، پاریسان جێرمان یان لیڤه‌رپول كه ئێستا جوانترین یاری پێشكه‌ش به هانده‌رانی ده‌كات.
چێژی ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزش و حه‌زی بردنه‌وه‌كانی و به‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانێتی لایه‌ك و باره تهندروستییهكهشی لایه‌كی دیكه. ئه‌وه‌ی من ده‌مهه‌وێت لێره‌دا باسی بكه‌م، ئه‌و ته‌ندروستییه‌یه كه وه‌رزش به وه‌رزشوانانی ده‌به‌خشێت، ئه‌و سهلامهتییهیه كه وه‌رزش به‌و كه‌سانه‌ی ده‌به‌خشێت كه وه‌رزشیان كردووه به به‌شێك له ژیانیان، ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌یه كه وه‌رزش به‌و كه‌سانه‌ی ده‌به‌خشێت كه خه‌می سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی خۆیان هه‌یه و رۆژانه هه‌ر نه‌بێت بیست بۆ سی خولهك جووڵه‌ی وه‌رزشیان هه‌یه.
ئێستا كه سه‌رده‌می زانست و تهكهنهلۆژیایه، هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌ك ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان هه‌بێت. له‌م رۆژانه‌دا كه په‌تای كۆرۆنا ته‌نگی به مرۆڤایه‌تی هه‌ڵچنیوه، سێكته‌ری وه‌رزشیش هاوشێوه‌ی سێكته‌ره‌كانی دیكه ئیفلیج بووه، هه‌ر چۆن یاریگاكان چۆڵن و زۆربه‌ی ركابه‌رییه‌كان راگیراون و وه‌رزشوانانیش هاوشێوه‌ی مرۆڤه ئاساییه‌كان چاویان بڕیوه‌ته زانستی پزیشكی بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان له‌ده‌ست ئه‌م په‌تایه رزگار بكات، هه‌رچه‌ند ژیان نه‌وه‌ستاوه و وه‌رزشوانانیش به‌رده‌وام خه‌ریكی داڕشتنی پلانێكن بۆ ئه‌وه‌ی له وهرزشهكهیان دانه‌بڕێن.
جگه له چێژی ركابه‌ره وه‌رزشییه‌كان، وه‌رزش هۆكارێكه بۆ سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری جه‌سته به‌هێزتر بێت، هه‌ڵبه‌ت نه به‌و مانایه هیچ په‌تایه‌ك ده‌روه‌ستی وه‌رزشوان نایه‌ت، هه‌ر چۆن چه‌ند پاڵه‌وانێك له ئاستی جیهانی تووشی ئه‌م كۆرۆنایه بوونه و ئه‌وانیش بوون به قووربانی.
كاتێك له هه‌رێمی كوردستان و سه‌باره‌ت به‌م په‌تایه، هۆڵه وه‌رزشییه‌كان داخراون، هه‌رچه‌ند ده‌كرا به رێكار و رێنمایی باش هۆڵه وه‌رزشییه‌كان كراوه بن، بۆ نموونه هاوكات كه‌مترین كه‌س له‌ناو هۆڵه‌كاندا وه‌رزش بكه‌ن و كاتێكی دیاریكراویان هه‌بێت، چونكه ره‌نگه جارێ به‌م زووانه كۆرۆنا میوانمان بێت، هه‌رچه‌ند میوانێكی ره‌زاگرانه، به‌ڵام په‌تایه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و بوونی هه‌یه. كه‌واته با له وه‌رزشكردن دانه‌بڕێین.
وه‌رزشوانانی پیشه‌گه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ته‌ندروستی وه‌رزش ده‌كه‌ن، ده‌توانن به‌رنامه‌یه‌كی باشی رێپێوان و راكردنیان هه‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بیانووی شوێنمان نه‌بێت، زۆر به ئاسانی ده‌توانین رۆژانه ریپێوان بخه‌ینه ناو به‌رنامه‌ی ژیانمان، هه‌روه‌ها نهرمهڕاكردن وا له وه‌رزشوان ده‌كات كه زۆر له ئاماده‌یی جه‌سته‌یی دوور نه‌كه‌وێته‌وه.
رێپێوانی به‌رده‌وام هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشه و نه‌خۆشییه‌كانی تایبه‌ت به قه‌ڵه‌وی، وه‌رزشێكی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژانی جومگه‌یان هه‌یه، بۆ به‌هێزكردنی دڵ و هه‌ناسه و سییه‌كان باشه و هۆكارێكه بۆ به‌هێزبوونی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌یی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه‌ش بێت، یان كۆڵان، یان هه‌ر شوێنێك كه بۆی گونجاو بێت.
كه‌واته پێویسته له‌م رۆژانه كه به‌شێكی زۆری چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان راگیراون و بۆ ئه‌وه نابێت قه‌ره‌باڵغی دروست بكه‌ین و به‌ریه‌ككه‌وتنمان هه‌بێت، نابێت له وه‌رزش دووربكه‌وینه‌وه، ئه‌ویش رێپێوان باشترین و به‌سوودترین وه‌رزشه، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ته‌ندروستی وه‌رزش ده‌كه‌ن.
