دوو كەسی دیكە لە ھەولێر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ژمارەی گیان لەدەستدان ھەڵدەكشێت

K24 ھەولێر

ئەمڕۆ دوو كەسی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كرۆنا لە ھەولێر گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ دوو كەسی دیكەی تووشبوو بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر گیانیان لەدەستدا.

روونیكردەوە: "یەكێك لە نەخۆشەكان لە نەخۆشخانەی ئیماراتی و ئەوەی دیكەشیان لە نەخۆشخانەی كۆماری (جمھور) گیانی لەدەستداوە".

ئەمە لەكاتێكدایە وەزارەتی تەندروستی لە دوایین راپۆرتیدا دوێنێ ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 18 كەس بەھوۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.