تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
دواین ئامار
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، دوو هەزار و 281 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو تۆمار کراون.
هەروەها، هەزار و 695 کەسیش بە تەواوی چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.
هەر لە ماوەی 24 کاتژمێر، 90 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە 25 لەوان دانیشتووی بەغدان، 12 لەوان خەڵکی سلێمانین و حەوت کەسیشیان خەڵکی بەسرەن، بەمەش ئەم سێ پارێزگایە زۆرترین گیان لەدەستدانیان تێدا تۆمار کراوە.
بەمەش 86 هەزار و 148 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 54 هەزار و 316 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 522 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.