مەسرور بارزانی و دانيال ڕوبنستين تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتیان کرد
ئهمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، نووسینگەی حکوومەت لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له باڵيۆز دانيال ڕوبنستين، جێگری باڵيۆزی ئهمهريكا له عێراق، کرد.
له ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە كۆبوونهوهدا، کە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی ڕێکار و هەنگاو و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی باش و ئەرێیی بەڕێوە دەچێت و ڕێککەوتنیش لە سەر کارنامەی حکوومەت کراوە."
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە بایەخی چارەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی هەموو ئاستەنگەکان لەم بارەوە.
