فوئاد حوسەین و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باسیان لە پاراستنی سەروەری عێراق کرد

وەزیری دەرەوەی عێراق و فەرەنسا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا

K24- هەولێر:

ژان ئێڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی فودا حوسێن كۆبوویه‌وه‌.

له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، لۆدریان رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت و گوتیشی كه‌ فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاریكردنی عێراق له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆردا. 

له‌ به‌رامبه‌ریشدا فودا حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ستایشی رۆڵی فه‌ڕه‌نسای كرد له‌ هاوكاریكردنی عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و هیواشیخواست ئه‌و هاوكاریانه‌ به‌رده‌وام بن و ئاشكراشی كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی پرسی چاره‌نووسی زیندانیانی داعشیان له‌ عێراق تاوتوێ كردووه‌.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دوای کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ سەرکردایەتی کورد کۆببێتەوە.