فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە
بڕیاردرا
K24- هەولێر:
لیژنەی باڵای تەندروستی نیشمانی عێراق بڵاویکردەوە، 23ـی مانگ فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە و گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
لیژنەکە بڕیاریداوە، لە دوای جەژنی قوربان قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت و مۆڵ و فڕۆکەخانە و چەند بەندەرێک بکرێنەوە.
هەروەها، ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت لەگەڵ کردنەوەی شوێنە گشتییەکان، هاووڵاتیان پابەندی ئەو مەرجە تەندروستییانە بن کە دادەنرێن.