سعوودییه مه‌رجی ته‌مه‌ن به‌سه‌ر حاجیاندا دەسەپێنێت

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سعوودییه مه‌رجی ته‌مه‌ن به‌سه‌ر حاجیاندا دەسەپێنێت.
پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقی ڕۆژی سێ شه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان كردووه، به پشت به‌ستن به ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودییه كه له12ـی ئاداری 2025، ده‌رچووه، داوا ده‌كات كه مه‌رجی ته‌مه‌ن له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ، به‌سه‌ر حاجیاندا بسەپێنێت، به جۆرێك ئه‌و حاجیانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 70 ساڵییه‌وه له كۆی گشتیی حاجیانی عیراق، تەنیا ڕێگه به له %7 یان ده‌درێت حه‌ج بكه‌ن.
له نووسراوه‌كه‌دا، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان و هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات كه ده‌ست بكه‌ن به جێبه‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودییه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، تاوه‌كوو ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 27/3/2025 ته‌واو بكرێن.
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی تەمەنیان له سه‌رووی 70 ساڵییه‌وه‌یە و ئه‌مساڵ 2025 له پشكی هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌یان پێ ده‌درێت حه‌ج بكه‌ن، ته‌نیا (358 ) كه‌سن و ژماره‌ی زیاتر له‌وه كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی 70 ساڵیه‌وه‌یه دواخستنی ناچارییان بۆ ده‌كرێت بۆ حه‌جی 2026 .
دوای گه‌یشتنی ئه‌و نووسراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به پەلەی به‌سه‌رپه‌رشتی شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره و به ئاماده‌بوونی م. حسام ئەددین یونس، یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتیی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره و لێپرسراوی سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان کرد، بۆ گه‌یشتن به ڕێگه چاره‌یه‌ك تاوه‌كوو ڕێنماییه‌كانی سعوودییه جێبه‌جێ بكرێن له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاووڵاتیان بکرێت.