فه‌له‌كناسێكی سعوودی واده‌ی جه‌ژنی قوربانیى دیاری كرد
له سعوودیه رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاری كرا
K24- هه‌ولێر:
مولهه‌م بن محه‌مه‌د هندی، فه‌له‌كناسی سعوودی و هاوكات ئه‌ندامی یه‌كێتی عه‌ره‌بی بۆ زانستی فه‌له‌كناسی و بۆشاییگه‌ری دووپاتی كرده‌وه، "كاتژمێر 8:30 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی 29ی زولقیعده هیلالی مانگی زیلحجه ده‌رده‌كه‌وێت، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 20ی ئه‌م مانگه‌ی ساڵی زاینی".
ئه‌و فه‌له‌كناسه سعوودیه گوتی: هیلاله‌كه دوای خۆرئاوابوون له سه‌رانسه‌ری شانشینی سعوودیه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام مه‌رجه شه‌رعییه‌كانی تێدا نابێت، چونكه بینینی مه‌حاڵ ده‌بێت، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه شه‌رعییه‌كان رێگه‌ی پێ بده‌ن، ئه‌وا ده‌بێت 30 رۆژی مانگی زولقیعده ته‌واو بكرێن، هه‌ر بۆیه 21ی ئه‌م مانگه به یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه هه‌ژمار ناكرێت و رۆژی چوارشه‌ممه 22ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌یه.
به گوته‌ی فه‌له‌كناسه سعوودیه‌كه، رۆژی پێنجشه‌مه‌ی 30ی ئه‌م مانگه ده‌بێته وه‌قفی عه‌ره‌فه و رۆژی هه‌ینی 31 ئه‌م مانگه‌ش یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
H.B